‌منداڵبوونی سروشتی سوودی چییه‌؟

وێستگە ستایل-

سودەکانی مناڵبونی سروشتی چیه‌ وایكردوه‌ پزیشكه‌كان داوا له‌ خانمانی دووگیان بكه‌ن هه‌وڵبده‌ن به‌ سروشتی منداڵه‌كانیان بهێننه‌ دونیاوه‌؟ دکتۆرە تاڤان پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامێكی دروستی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌داته‌وه‌.

1- ڕێگەی سروشتی و فیزیۆلۆجی لەدایک بونی منداڵە و سەلامەتترین و ئاسانترین ڕێگایە لە زۆربەی کاتەکاندا .
2- خێراتر دایکەکە چاک دەبێتەوە و هەڵدەستێتەوە دوای مناڵبوون.
3- بەهێزبونی هۆگری و پەیوەندی لە نێوان کۆرپەلە و دایکەکە .
4- کەم بونەوەی مەترسی لەسەر ژیانی دایک و کۆرپەلە .
5- دوورکەوتنەوە لە کاریگەری لاوەکی دەرمانەکانی بەنج.
6- کەم بونەوەی تێچوون .
7-بۆ جارەکانی داهاتووش مناڵبونی ئاسایی ئاسان دەبێت.
8- بۆ مناڵەکەش سودی زۆری دەبێت وەکو کەم بونەوەی کێشەکانی هەناسەدان، کەم بونەوەی مەترسی لەسەر ژیانی منداڵەکە.


AM:11:04:08/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 1560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌