‌شه‌ش نیشانه‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ قوڕگ ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌

وێستگە ستایل-

پسپۆڕان هۆشداری ده‌ده‌نه‌ هاوڵاتیان چه‌ند نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشی ئاماژه‌ی‌ توشبوونه‌ به‌ شێرپه‌نجه‌ی مل به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بۆماوه‌یه‌كی درێژ كه‌سه‌كه‌ هه‌ستی پێبكات و چاك نه‌بێته‌وه‌.

شێرپه‌نجه‌ یه‌كێكه‌ له‌و نه‌خۆشییانه‌ی‌ زوو ده‌ستنیشانكردنی یارمه‌تی زوو چاكبوونه‌وه‌ ده‌دات و مرۆڤ له‌ مردن ڕزگار ده‌كات.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و ڕاپۆرته‌ی‌ گۆڤاری ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه‌ چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له‌ توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ قوڕگ و مل مرۆڤ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌.

1- ده‌ركه‌وتنی گرێی لیمفاوی له‌سه‌ر مل:
هه‌ندێكجار ده‌ركه‌وتنی ئه‌م گرێیانه‌ ئاساییه‌ و هۆكاره‌كه‌ی‌ به‌كتریا یان ڤایرۆسێكه‌ و چاره‌سه‌ری ئاسانه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌ك بۆ دوو هه‌فته‌ چاره‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌وه‌ پێویستی به‌ ڕاوێژی پزیشك هه‌یه‌.

2-هه‌وكردنی به‌رده‌وامی قوڕگ:
هه‌وكردنی به‌رده‌وام و درێژخایه‌نی قوڕگ حاڵه‌تێكی نائاساییه‌ و پێویستی به‌ سه‌ردانی پزیشك هه‌یه‌.

3-قورسبوونی قوتدان:
ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ توشی شێرپه‌نجه‌ی‌ مل ده‌بن قوتدانی خواردن و خوارنه‌وه‌ بۆیان ئاسان نییه‌ و گرفتیان بۆ دروست ده‌بێت.

4- كێشی له‌ش به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی كه‌مده‌بێته‌وه‌:
وه‌ك ته‌واوی جۆره‌كانی دیكه‌ی‌ شێرپه‌نجه‌ كێشی له‌ش داده‌به‌زێت بێ ئه‌وه‌ی‌ هۆكارێكی دیاریكراو هه‌بێت.

5-تۆنی ده‌نگ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت:
هه‌ركات بێ هه‌بوونی هۆكار هه‌ستت به‌ گۆڕانی تۆنی ده‌نگت كرد ئه‌وه‌ بزانه‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ چییه‌ چونكه‌ ئه‌مه‌ نیشانه‌یه‌كی توشبوونه‌ به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مل.

6-ئازاری گوێ:
كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ توانای بیستن و هه‌بوونی ئازاری گوێ به‌ به‌رده‌وامی نیشانه‌ی‌ ئه‌م جۆره‌ی‌ شێرپه‌نجه‌یه‌.


AM:10:40:25/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 16056 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌