‌ڤیدیۆ: له‌په‌رله‌مان به‌ زله‌ كه‌وتته‌ گیانی یه‌كتر

وێستگە ستایل-

شه‌ڕ له‌نێوان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی پۆلیڤا دروست بوو پاش خوێندنه‌وه‌ی‌ ڕاپۆرتێك له‌لایه‌ن وه‌زیرێكی حكومه‌ته‌وه‌.

وه‌زیرێكی حكومه‌ته‌كه‌ی‌" ئیدوارد دیل كاستیۆ" له‌باره‌ی‌ زیندانی كردنی لویس فیرناندۆ كاماتچۆ، دادوه‌ری پێشووی ناوچه‌ی‌ سانتا كروس خوێنده‌وه‌، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌ زیندانی كردنی كه‌سێكی له‌و جۆره‌ بڕیارێكی باشه‌" چه‌ند په‌رله‌مانتارێك دژی ئه‌م ڕاپۆرته‌ توڕه‌بوون و گرژی كه‌وته‌ نێوانیانه‌وه‌.

شه‌ڕه‌كه‌ له‌نێوان 20 ئه‌ندام په‌رله‌ماندا ڕویدا، به‌وهۆیه‌وه‌ قسه‌ی‌ ناشرینیان به‌یه‌كتر وتوه‌ و ئازاری یه‌كتریان داوه‌، به‌ڵام شه‌ڕه‌كه‌ كۆتایی هات بێ ئه‌وه‌ی‌ برینداری قورس هه‌بێت.




AM:10:19:25/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 2868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌