چه‌ند ڕێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری به‌دخۆراكی منداڵان
وێستگە ستایل-
به‌شێك له دایكان و باوكان گرفتی به‌دخۆراكی منداڵه‌كانیان هه‌یه، دکتۆر زانیار پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌و ڕێگایانه ده‌خاته ڕوو كه هاوكار ده‌بێت بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر كه‌م خواردنی منداڵان.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" هەوڵ بدە کاتی ژەمەکانی منداڵەکەت دیاریکراو بێت و ژەمەکانی لەگەڵ ئێوە بێت، با تەنها لە کاتی ژەم و سووکە ژەمەکاندا خواردنی پێشکەش بکرێت نەک هەر کاتێک کە خۆی ویستی داوای خواردن بکات و کاتێک کە ئێوە نان دەخۆن ئەو خەریکی چالاکی خۆی بێت، کاتی خواردنی ژەم و سووکە ژەمەکەی بۆ دیاری بکە بۆ وێنە ١٥-٢٠ خوولەک بێت و دواتر هەتا ژەمی داهاتوو خواردنی پێشکەش مەکە."
دكتۆر زانا ده‌ڵێت" منداڵ هەمیشە چالاکە و یاری دەکات ئەمە ئاساییە و ڕێگای لێ مەگرە بەڵام کاتێک کە ماندووە و تازە لە یاری گەڕاوەتەوە زەحمەتە ڕاستەوخۆ ئارەزووی نانخواردن بکات بۆیە ١٠-١٥ خوولەک پێش ژەمی سەرەکی ئاگاداری بکەرەوە و پێی بڵێ کاتی نانخواردنە با واز لە چالاکییەکانی بێنێت و ئامادەبێت بۆ هاتنە سەر سفرە."
سه‌باره‌ت به توڕبوونی منداڵان له‌سه‌ر نانخواردن دكتۆر زانا داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی دایك و باوكان ده‌كات كاتێك منداڵێک تووڕە بوو و دەستی كرد به‌گریان هەوڵی لەگەڵ مەدە بۆ نانخواردن چونکە بێسوودە، جا مەهێڵە بکەوێتە ئەو بارەوە یاخوود کە تێیکەوت هەتا هێمن نەبێتەوە خواردنی پێشکەش مەکە."
PM:12:08:18/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 392
جار خوێنراوه‌ته‌وه