كچه كوه‌یتی و كوڕه عێراقیه‌كه جیابوونه‌وه
وێستگە ستایل-
پاش ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان ده‌نگۆیه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا به‌هۆی زۆری بڕی ماره‌ییه‌كه‌یانه‌وه، گه‌نجه عێراقیه‌كه به‌ناوی" حه‌یده‌ر فه‌یلی" جیابوونه‌وه‌ی خۆی له خانمه هونه‌رمه‌ندی كوه‌یتی" غه‌دیر فه‌هد" ڕاگه‌یاند.
فه‌یلی له‌ڕێی وێنه‌یه‌كه‌وه ئاشكرای كردوه له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابۆته‌وه به‌هۆی لێك تێنه‌گه‌یشتن و ڕێكنه‌كه‌وتنیان بووه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه هاوسه‌رگیری ئه‌م دوو گه‌نجه به پێشه‌كی یەك كیلۆگرام ئاڵتونە و پاشه‌كییه‌كشی یه‌ك ملیار یۆرۆ بووه.
دووه هه‌فته به‌ر له ئێستا له‌ڕێی گرتەیه‌كی ڤیدیۆییه‌وه تیایدا ده‌ركه‌وت پیاوێكی ئایینی ئه‌م كچ و كوڕەكە لە یەكدی ماردە دەكات، باس له‌وه ده‌كات دەكات كە مارەیی كچەكە وه‌ك پێشه‌كی یەك كیلۆگرام ئاڵتونە و پاشه‌كییه‌كشی یه‌ك ملیار یۆرۆ و هه‌ندێكیش ده‌ڵێن وانییه به‌ڵكو یه‌ك ملیار دیناره.
بڵاوبوونەوەی گرته ڤیدیۆییه‌كه كاردانەوەی فراوانی له تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە عێراق بەدوای خۆیدا هێناوە و بەشێكیان ئەو مارەییە بە زیادەڕۆییان ده‌زانی.
وەك لە میدیادا ئاماژەی بۆ دەكرێت، كوڕەكە عێراقییە و كچەش كوەیتییە و پرۆسه‌ی مارەبڕینەكەش لە دەرەوەی عێراق ئەنجامدراوە.
AM:11:43:18/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 28756
جار خوێنراوه‌ته‌وه