ڤیدیۆ: پاش 40 كاتژمێر خێزانێك له‌ژێر دار و په‌ردووی بومه‌له‌رزه‌كه ده‌رهێندران
وێستگە ستایل-
له‌نێوان چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ساتی ڕزگاركردنی خێزانێكی سووری بڵاوكراوه‌ته‌وه پاش ئه‌وه‌ی 40 كاتژمێر له‌ژێر دار و به‌ردی ڕوخاوی پاش بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه ماونه‌ته‌وه له سوریا.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌ركه‌وتوه سێ منداڵ و پیاوێك له‌ژێر دار و به‌رده‌كه ده‌رده‌هێندرێن و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و شوێنه‌دان خۆشی خۆیان به شێوازی جیاواز ده‌ربڕیوه.
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دوو شه‌ممه بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7.9 پله له ناوه‌ڕاست و باشووری توركیا و سوریاییدا، به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌ك له‌ژێر دار‌و به‌ردی پاشماوه‌ی بومه‌له‌رزه‌كه ماونه‌ته‌وه و له هه‌مان كاتدا هه‌ریه‌ك له دانیشتوانی میسر و لوبنان و قوبرس هه‌ستیان به له‌ره‌ی بومه‌له‌رزه‌كه كردوه.
AM:11:26:08/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 1060
جار خوێنراوه‌ته‌وه