توێژینه‌وه‌یه‌ك: توندی ته‌وقه‌كردن نیشانه‌ی پێشوه‌خته‌ی توشبوونه به‌نه‌خۆشییه‌كی ده‌رونی
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه توندی ته‌وقه‌كردن چانسێكی باشه بۆ دیاریكردنی توشبوون به خه‌مۆكی.
پزیشكه‌كان له كۆلێجی پزیشكی زانكۆی یونسی له كۆریای باشوور توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر 51000 كه‌سی پێگه‌یشتوو ئه‌نجامداوه، تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌كاتی ته‌وقه كردن‌دا به لاوازی ده‌ستی كه‌سی به‌رامبه‌ر ده‌گرن ئه‌وه مه‌ترسی توشبوونیان به خه‌مۆكی سێ جار زیاتره به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی به توندی ته‌وقه له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
توێژه‌ره‌وه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ڕه‌نگه لاوازی ته‌وقه كردن ئاماژه بێت بۆ لاوازی توانای جه‌سته‌یی و ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كی داڕمانی دۆخی ده‌رونی كه‌سه‌كه‌یه.
لاوازی توانای ته‌وقه‌كردن ته‌نها ئاماژه‌ی توشبوون نییه بۆ خه‌مۆكی به‌ڵكو نیشانه‌یه بۆ مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و زه‌هایمه‌ر و ته‌نانه‌ت لاوازی توانای سێكسی له پیاواندا.
توندی توانای ته‌وقه‌كردن له‌لای پزیشكه‌كان ده‌كرێت وه‌ك ڕێگایه‌ك بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی لاوازی له‌ته‌مه‌نی پیریدا به‌كاربهێندرێت به‌جۆرێك له كه‌سانی به‌ته‌مه‌ندا لاوازی توانای ته‌وقه‌كردن نیشانه‌ی لاواز بوونی ئێسكه‌كانه و ئه‌م كه‌سانه مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه زوو جومگه و ئێسكیان بشكێت.
AM:09:30:25/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 1108
جار خوێنراوه‌ته‌وه