ئیتاڵیا 30 هه‌زار دۆلار ده‌داته ئه‌و كه‌سه‌ی له‌م ناوچه‌یه نیشته‌جێ ببێت
وێستگە ستایل-
شارۆچكه‌یه‌ك له ئیتاڵیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی چۆڵی كردوه، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته بڕیاریداوه هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت تیایدا نیشته‌جێ ببێت بڕێك پاره‌ی پێ بدات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی تۆڕی هه‌واڵی "CNN" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتوه" ئه‌م ناوچه بچوكه ده‌كه‌وێته باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئیتاڵیا، ناوچه‌یه‌كی سروشتی سه‌رنجڕاكێشه و مێژوویه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می كۆن"
شارۆچكه‌ی Presicce ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی " پۆلیا" له باشووری ئیتاڵیا، سروشتێكی تایبه‌تی هه‌یه كه‌نار ئاوی تایبه‌تی هه‌یه نزیكه له شارۆچكه‌ی سانتا ماریا دی لیۆكا.
ئه‌م شارۆچكه‌یه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه دانیشتوانه‌كه‌ی چۆڵیان كردوه، ئێستا هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت تیایدا بژی بڕی 30 هه‌زار دۆلاری پێده‌درێت، ئه‌مه له كاتێكدایه نرخی خانویه‌ك له‌م ناوچه‌یه 25 هه‌زار دۆلاره، مێژووی دروستكردنی خانوه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1991.
شارۆچكه‌ی پۆلۆنیا به" شاری ئاڵتونی سه‌وز" ناسراوه، چه‌ندین كێڵگه‌ی زه‌یتوونی تیادایه، بازرگانی شه‌راب و په‌نیر و ئاژه‌ڵی بچووكی تیادا كراوه له پێش ئه‌وه‌ی چۆڵ بكرێت.
PM:12:09:23/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 2120
جار خوێنراوه‌ته‌وه