پزیشكێك هۆشداری ده‌دات..ناوبه‌ناو پشكنینی شه‌كره بكه‌ن
وێستگە ستایل-
شەکرە واتا بەرزبوونەوەی بەردەوامی ڕێژەی شەکری خوێن لە دەرەنجامی تێکچوونی کۆمەڵێ زیندەچالاکی لەش، بەپێی ئاماری ٢٠١٥ لە جیهاندا نزیکەی ٤١٥ ملیۆن کەس کە دەکاتە (%١٠) دانیشتوان گیرۆدەی ئەم نەخۆشیەن، وە پێشبینی دەکرێت ئەو ژمارەیە بگاتە ٦٤٢ ملیۆن کەس لە ساڵی ٢٠٤٠، دكتۆر یاسین گۆران پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناوی و كوێره ڕژێنه‌كان له‌م بابه‌ته‌دا هۆشداری ده‌داته هاوڵاتیان كه ناوبه‌ناو پشكنینی ئاستی شه‌كری خوێنیان بكه‌ن.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" نه‌خۆشی شه‌كره یه‌كێكه له نه‌خۆشییه بێ نیشانه‌كان به‌تایبه‌ت له سه‌ره‌تای توشبوون، هه‌ر توشبوویه‌كی شه‌كره ئه‌گه‌ر زۆره 5-7 ساڵ به‌ر له ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كان توشی نه‌خۆشییه‌كه بوبێت"
دكتۆر یاسین داوا ده‌كات هاوڵاتیان ناو به‌ناو پشكنینی شه‌كره‌ی خوێن بكه‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو خێزانه‌كه‌یان توشبوو به‌م نه‌خۆشییه هه‌یه واته به‌شێوه‌یه‌كی بۆماوه‌یی نه‌خۆشی شه‌كره له‌ناو خێزانه‌كه‌یاندا هه‌یه، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه گرفتی كێشی زیادیان هه‌یه و پاش ته‌مه‌نی 45 ساڵیش به‌گشتی ئه‌نجامدانی ئه‌م پشكنینه پێویسته.
PM:03:56:09/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 2416
جار خوێنراوهتهوه