خانمه هونه‌رمه‌ندێكی ناودار كۆچی دوایكرد
وێستگە ستایل-
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری" ڕجا‌ء حسێن" له ته‌مه‌نی 83 ساڵیدا پاش ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی كۆچی دوایكرد.
ئه‌م خانمه یه‌كێك بووه له ئه‌كته‌ره دیاره‌كانی سینه‌ما و هونه‌ری میسری له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی كاركردنی شوێن په‌نجه‌ی له بواره‌كه‌دا جێهێشتوه و كه‌سانێكی زۆر بینه‌ری به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م خانمه هونه‌رمه‌نده‌ن.
ڕجا‌ء حسێن له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه له بواری هونه‌ریدا كاریكردوه و له ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا بڕیاری ئه‌وه‌یداوه بچێته تیمی " نجیب الریحانی" و له‌وێوه كاره هونه‌ریه‌كانی ده‌ستی پێكردوه.
دیارترین ئه‌و فیلمانه‌ی ئه‌م خانمه تیایدا ده‌ركه‌وتووه بریتیه له "أفواه وأرانب" و"حدوته مصریه" و"المتوحشه" و"أبنا‌ء وقتله"، وفی التلفزیون شاركت بمسلسلات "الشهد والدموع" و"رحله السید أبو العلا البشری" و"المال والبنون" و"زیزینیا" ئه‌مه جگه له چه‌ندین دراما.
سه‌باره‌ت به ژیانی تایبه‌تی، ئه‌م خانمه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند سیف عبد الرحمن پاش چیرۆكێكی خۆشه‌ویستی كه ته‌خته‌ی شانۆ كۆیكردنه‌وه هاوسه‌رگیریان كرد و بونه خاوه‌نی دوو منداڵ به ناوه‌كانی" كه‌ریم و ئه‌مه‌ل"، ساڵی 2014 كه‌ریم كوڕی ئه‌م دوو هونه‌رمه‌نده گیانی له‌ده‌ستدا، پاش 51 ساڵ له ژیانی هاوبه‌ش ڕجا‌و له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابویه‌وه و باسی له‌وه‌ش كردوه منداڵه‌كانی تاكه ڕێگر بوون له دره‌نگ كه‌وتنی بڕیاره‌كه‌ی.
به‌هۆی توشبوونی به چه‌ندین نه‌خۆشی هه‌ناوی، و هه‌فته‌ی ڕابردوو نه‌شته‌رگه‌ری گه‌ده‌ی بۆ ئه‌نجامدرا و ئه‌م نه‌خۆشییانه بوونه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی.
PM:03:04:09/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1352
جار خوێنراوه‌ته‌وه