نەشتەرگەری مایەسیری بە لەیزەر
وێستگە ستایل-
مایەسیری( pile) نەخۆشییەکی بڵاوە،لە ئەمریکا (٢٥-٥٠% )خەڵک دوچاری ئەم نەخۆشیە دەبن، نەخۆشیەکە بریتیە لەوەی کە خوێنبەرەکانی دەریچەی کۆم توانای گەراندنەوەی خوێنیان کەم دەبێتەوە و هەڵدەئاوسێن، بەوهۆیەوەی نەخۆشەکە دووچاری خوێن بەربون و قەبزی و خوراندنی کۆم و ئازار دەبێت، دکتور فائیق پسپۆری نەشتەرگەری گشتی وکۆئەندامی هەرس لهم بابهتهدا زانیاری زیاتر لهبارهی نەشتەرگەری مایەسیری بە لەیزەر باسدهكات.
نەخۆشی مایەسیری چوار قوناغی هەیە:
1-یەکەم قوناغ نەخۆشەکە تەنها خوێن دادەنێت.
2-دووەم قوناغ خوێن دادەنێت و مایەسیریەکە لە کاتی سەرئاودا دێتە دەرەوە و خۆی دەگەرێتەوە بۆ ناو کۆم.
3-لە قوناغی سێهەمدا نەخۆشەکە دوچاری قەبزی دەبێت،خوێن دادەنێت،کۆمی دەخورێت،مایەسیریەکە دێتە دەرەوە و بە پالپێوەنان نەبێت ناگەرێتەوە بۆ ناو کۆمی نەخۆشەکە.
4-لە قوناغی چوارەمدا مایەسیریەکە دێتە دەرەوە، بە پاڵپیوەنانیش ناگەرێتەوە بۆ ناوەوە،نەخۆشەکە هەست بە ئازار دەکات،قەبز دەبێت،خوێنی لێدێت،هەندێک جار بە زەحمەت میزیشی بۆ دەکرێت.
ئەگەر نەخۆش لە قوناغی یەکەم و دوەمدا سەردانی پزیشک بکات ، نەخۆشیەکەی بە دەرمان و مەرهەم و رێنمایی پزیشکی چارەسەر دەکرێت و زۆر عەزیەتی نابێت.
ئەگەر نەخۆش درەنگ سەردانی پزیشک بکات و نەخۆشیەکەی بگاتە قوناغی سێهەم و چوارەم ،ئەو کات نەخۆشیەکەی بە نەشتەرگەری چارسەر دەکرێت و کەمێک عەزیەتی دەبێت.
لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ١٠% نەخۆشی مایەسیری نەشتەرگەری بۆ دەکرێت،٩٠% زوو سەردانی نەخۆش دەکەن و بە دەرمان و رێنمایی نەخۆشیەکەیان چارەسەر دەکرێت.
لە کوردستاندا لەبەر شەرمکردن و لەبەر لاوازی رۆشنبیری تەندروستی،نەخۆش درەنگ سەردانی پزیشک دەکات، نەخۆشیەکەی دەگاتە قوناغی سێ و چوار،بەو هۆیەوە رێژەی ئەو نەخۆشانەی کە نەشتەرگەریان بۆ دەکرێت زۆرن.
چەندان جۆری نەشتەرگەری مایەسیری هەیە، نەشتەرگەری ئێستە پڵیتەی بۆ دانانرێت، نەشتەرگەری بە لەیزە جۆرێکی نوێی نەشتەرگەرییە، کەمترین ئازاری هەیە و زوو چاکدەبێتەوە.
PM:12:16:09/08/2022
ئهم بابهته 3040
جار خوێنراوهتهوه