سه‌میرا هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆنسێرته‌كه‌ی ئاشكرا كرد
وێستگە ستایل-
چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا خانمه گۆرانیبێژ" سه‌میرا كارزان" له‌ڕێی ستۆری هه‌ژماره فه‌رمیه‌كه‌ی له ئینستگرام داوای له هه‌واداره‌كانی كرد پاره‌ی تكته‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه و ئه‌وانه‌ش كه نیازی كڕینی تكتیان هه‌یه نه‌یكڕن.
سه‌میرا هۆكاری ئه‌نجامنه‌دانی كۆنسێرته‌كه‌ی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی كۆرۆنای كردوه و ده‌ركه‌وتوه كۆرۆنایه‌تی ئه‌گه‌رچی هیچ نیشانه‌یه‌كی توشبوون به‌و ڤایرۆسه‌ی له‌سه‌ر ده‌رنه‌كه‌وتووه، به‌ڵام به‌و هۆكاره ناتوانێت گه‌شت بكات.
ئه‌م خانمه به‌ڵێنی كۆنسێرتی گه‌وره‌تر به هه‌واداره‌كانی ده‌دات پاش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ی، ئاماده‌ی خۆشی ده‌ربڕیوه پاره‌ی ئه‌و كه‌سانه بداته‌وه كه پاره‌كانیان پێ نادرێته‌وه له شوێنی فرۆشتنی تكته‌كانی كۆنسێرته‌كه‌ی كه بڕیار وابوو ئه‌نجامی بدات.
سه‌میرا خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه به‌م دواییانه بۆته یه‌كێك له خانمه دیاره‌كانی بواری هونه‌ری گۆرانی وتن و هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه.
AM:10:59:09/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 4608
جار خوێنراوه‌ته‌وه