‌كه‌ی‌ پێویسته‌ خانمان پشكنینی مامۆگرافی ئه‌نجامبده‌ن؟

وێستگە ستایل-

مامۆگرافی جۆرێکی تایبەتی تیشکە بۆ مەمک دەکرێت، بەبەکارهێنانی وزەیەکی کەمی تیشک کە بەر نەخۆش دەکەوێت، ‏‎دكتۆره‌ ژیان پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مەمک له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌و حاڵه‌تانه‌ باسده‌كات كه‌ پێویسته‌ خانمان پشكنینی مامۆگرافی ئه‌نجامبده‌ن.

بەکارهێنانی مامۆگرافی لەخانمان دا:
1-مەمۆگرام یارمەتی پزیشکان دەدات بۆ دیاری کردنی هۆکاری نەخۆشی لە مەمک دا وەک کاتی هەبوونی: گرێ، کیس،گۆڕانی گۆی مەمک.
2- بە مەبەستی زوو دەستنیشانکردنی هەر گرفتێک لەوانەی بە ڕوواڵەت هیچ نەخۆشییەکی مەمکیان نییە
3- بەدواداچونی شێرپەنجە دوای چارەسەر وەرگرتن
4- پشکنینی مەمکی دوەمی خانمان لەکاتێکدا مەمکێکیان تووش بووە.

کێ بۆی بکرێت؟
1-هەموو ژنێکی تەمەن سەرو 35 ساڵ، ساڵی جارێک لەوخێزانانەی کە شێرپەنجەی بۆماوەییان هەیە.
2- سەرو40 ساڵ کە شێرپەنجەی بۆماوەییان نیە ساڵی جاریک یان دوو ساڵ جارێک .
3- ئەوانەی شێرپەنجەیان هەیە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان، سێ تا شەش مانگ‌ جارێک .


PM:03:52:08/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌