پزیشكێك: نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار له‌ناو خانمان بڵاوبۆته‌وه
وێستگە ستایل-
نه‌خۆشییه‌كانی تایبه‌ت به خانمان چه‌ندین جۆری هه‌یه، دكتۆره بنار پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ئافره‌تان هۆشداری ده‌داته ئه‌و ئافره‌تانه‌ی هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی زاوزێ یان هه‌یه یان بالوكه له دامێنیان دروست بووه زوو سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن.
ئه‌م خانمه پزیشكه ده‌ڵیت" ژماره‌ی ئه‌و ئافره‌تانه زۆر زۆر بووه كه ڕۆژانه سه‌ردانم ده‌كه‌ن و توشی هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی زاوزێ بوون یان ده‌ڵێن بالوكه و گۆشتی زیاده كه ئاوی تیادایه له دامێنیان دروست بووه، ئه‌م نه‌خۆشییه زۆر مه‌ترسیداره و پێویسته ئافره‌ت دوای زانینی نه‌خۆشییه‌كه سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن"
دره‌نگ كه‌وتن له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی نه‌خۆشه‌كه دروست ده‌كات، هیچ جۆره ده‌رمانێكی كورده‌واری چاره‌سه‌ر نییه بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه.
نه‌خۆشی ڤایرۆسی هه‌وكردنی پاپیلۆما به‌هۆیه‌وه ئافره‌تی توشبوو نیشانه‌كانی "هه‌وكردنی ڕه‌نگ سپی و خووروی كۆئه‌ندامی زاوزێ ی توش ده‌بێت له‌گه‌ڵیدا گۆشتی زیادده له دامێن ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ندێكجار ئاوی تیادایه، چاره‌سه‌ر نه‌كردنی ئه‌م نه‌خۆشییه‌یه له كاتی خۆیدا %90 ده‌بێته هۆی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ملی منداڵدان له داهاتودا.
په‌یوه‌ندی سێكسی ناته‌ندروست و له ده‌ره‌وه‌ی خێزان هۆكاری سه‌ره‌كی توشبوونه به‌م نه‌خۆشییه، باشتر وایه نه‌ك ته‌نها ئافره‌ت به‌ڵكو پیاویش سه‌ردانی پزیشك بكات بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و هه‌ردووكیان له په‌یوه‌ندی سێكسی ده‌ره‌وه‌ی خێزان دوور بكه‌ونه‌وه.
PM:03:43:04/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 3496
جار خوێنراوه‌ته‌وه