خانمه په‌رله‌مانتارێك" هه‌وڵی ڕاگرتنی گۆرانیه‌كه‌ی شیلان و جێگر ده‌ده‌م"
وێستگە ستایل-
له‌ڕێی په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕوپاک احمد وەرتی ئـەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگه‌یاند هه‌وڵی ته‌واوی خۆی خستۆته گه‌ڕ بۆ وه‌ستاندنی نوێترین به‌رهه‌می شیلان ئاكچان و جێگر میدیا حسێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندی به وه‌زیری ڕۆشنبیریه‌وه كردوه.
ڕوپاك نوسیویه‌تی" بێڕیزیکردن لە لایەن ھونەرمەندان بە ئـایینی ئـیسلام بەردەوامە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دوو بەناو ھونەرمەند گۆرانیەکیان بڵاوکردۆتەوە کە بێڕێزی بەرامبەر بە ئـاینی ئـیسلام و شەعایری حەج تێدایە کە ئـەمە جێگای قبوڵ نیە"
ده‌شڵێت" لەم چەند ساڵەی ڕابردوو بێڕێزی کردن بە ئـاینی موسڵمانان زیادی کردوە ئـەگەر ئـەوە بەبەرنامەیە ئـەوە دەبێت حکومەت بەخۆیدا بچێتەﻭە ئـەگەریش وانیە دەبێت حکومەت ئـەو بەناو ھونەرمەندانە ڕابگرێت
بەداخەوە لە ئـێستادا دەبینین لە پاڵ ھونەردا بێڕێزیەکی یەکجار زۆر بە شەعایر و ئـاینی موسڵمانان دەکرێت کە ئـەمە جێگای قبول نیە"
سه‌باره‌ت به هه‌وله‌كانی تایبه‌ت به وه‌ستاندنی ئه‌م به‌رهه‌مه نوسیویه‌تی"وەک ئـەرکی ھەمیشەییمان ئـەمڕۆ پەیوەندیم بە وەزیر کرد و ھەموو ھەوڵێک ئـەدەین بۆ ڕاگرتنی ئـەم گۆرانیە."
چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا شیلان ئاكچان و جێگر میدیا حسێن به یه‌كه‌وه به‌رهه‌مێكی دوێت یان بڵاوكرده‌وه و گۆرانیه‌كی فۆلكلۆریان وتۆته‌وه، به‌شێك له هه‌واداره‌كانی جێگر لایان وایه به‌رهه‌مه كه‌م و كورتی زۆره و به‌دڵیان نییه، به‌شێكی دیكه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێكی تایبه‌ت بۆ نوێكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه فۆلكلۆریه‌كان ته‌ماشای ده‌كه‌ن.
PM:02:59:04/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 35912
جار خوێنراوه‌ته‌وه