ڤیدیۆ: چاڵه ترسناكه‌كه‌ی چیلی ببینه
وێستگە ستایل-
دانیشتوانی ناوچه‌ی باكوری "چیلی" پاش بینینی چاڵێكی زه‌به‌لاح ترس له دڵیان نیشتوه و گومانی هه‌مه جۆریان لا دروست بووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی گۆڤاری" سه‌ن" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" قوڵی چاڵه‌كه 198 مه‌تره، پانیه‌كه‌ی 24 مه‌تره، به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌م چاڵه دروستبووه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ له گه‌وره بووندایه.
چاڵه‌كه كه‌وتۆته ناوچه‌یه‌ك كه چه‌ند كۆمپانیایه‌كی كه‌نه‌دی تیایدا كاری ده‌رهێنانی خه‌ڵوز ده‌كه‌ن، بۆ زانینی زانیاری له‌باره‌ی هۆكاری دروستبوونی ئه‌م چاڵه تیمی نیشتیمانی جیۆلۆجی ناوچه‌كه چونه‌ته شوێنی مه‌به‌ست.
به‌ڕێوبه‌ری تیمه‌كه" ده‌یڤد مۆنینگرۆ" وتویه‌تی" چاڵه‌كه 200 مه‌تر قوڵه، ئه‌گه‌ر چی هیچ مادده‌یه‌كمان له‌م چاڵه‌دا به‌دی نه‌كردوه به‌ڵام بڕێكی زۆر له ئاوی تیادایه، ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی نزیك ناوچه‌كه‌ن ترسیان لێنیشتوه له‌وه‌ی چاڵه‌كه قوڵتر ببێت"
ئه‌م به‌رپرسه ده‌شڵێت" ترس و دڵه‌ڕاوكێمان هه‌یه له‌باره‌ی گه‌وره‌تر بوونی چاڵه‌كه به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه بیسه‌لمێنێت چاڵه‌كه له ئه‌نجامی چالاكی كانه خه‌ڵوزیه‌كان دروست بوبێت"
PM:06:29:03/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 3328
جار خوێنراوه‌ته‌وه