توركیا: به‌رهه‌مهێنانی گوڵی ڕه‌شی بۆنخۆش زیادی كردوه
وێستگە ستایل-
ناوچه‌ی " خلفتی" كه ده‌كه‌وێته باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا به به‌رهه‌مهێنانی گوڵی ڕه‌نگ ڕه‌شی بۆنخۆش ناسراوه، خاكه زۆر تایبه‌ته‌كه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه وایكردوه ئه‌م جۆره گوڵه ناوازه‌یه تیایدا گه‌شه بكات.
ئه‌م گوڵه ڕه‌شه ناوی" كاراگول" ه به توركی،به دڕه زۆر و چڕه‌كه‌ی له جۆره‌كانی دیكه‌ی گوڵ جیاده‌كرێته‌وه، ئێستا هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م جۆره گوڵه بكرێته كه‌رتێكی تایبه‌ت و ماركه‌ی تایبه‌تی بۆ به‌كاربهێندرێت.
توركیا شان به‌شانی بولگاریا، %80 به‌رهه‌می زه‌یت و گوڵ ده‌خه‌نه بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه، گه‌ڵای گوڵی ڕه‌ش له توركیا بۆ دروستكردنی عه‌تر و شیرینی به‌كارده‌هێندرێت.
له جیهاندا ئێستا 20 جۆر گوڵی ڕه‌ش هه‌یه، 16 جۆریان له وڵاتی توركیا ده‌ڕوێن، له‌و باره‌یه‌وه پسپۆڕێكی بواری ڕوه‌ك ناسی ده‌ڵێت"ئه‌و جۆره گوڵه‌ی له‌م ناوچه‌یه ده‌ڕوێت نیشتیمانی خۆی نییه به‌ڵام گونجاوی جۆری خاك و ئاو هه‌واكه‌ی وایكردوه ئه‌م جۆره گوڵه به‌سه‌ركه‌وتووی تیایدا گه‌شه بكات.
PM:03:25:23/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 2788
جار خوێنراوه‌ته‌وه