له‌ناو حه‌ره‌می زانكۆدا كچێك كوژرا
وێستگە ستایل-
پاش ته‌نها چه‌ند ڕۆژێك له ڕووداوی كوشتنی كچه خوێندكاره میسریه‌كه به‌ناوی" نیره ئه‌شره‌ف" به ده‌ستی ئه‌و كوڕه‌ی عاشقی بوو، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له وڵاتی ئه‌رده‌ن كچه خوێندكارێك به فیشه‌كێك له‌ناو زانكۆیه‌ك له باكوری پایته‌ختی ئه‌رده‌ن كۆتایی به ژیانی هێنرا.
پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه فیشه‌كێك به‌م خانمه‌وه نراوه گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی هیچ كارێكی بۆبكرێت گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌م خانمه خوێندكاری به‌شی په‌رستاری بووه و هاوشێوه‌ی كچه میسریه‌كه به‌ده‌ستی یه‌كێك له كوڕه هاوڕێكانی كۆتایی به ژیانی هێندراوه، له‌دوای ڕووداوه‌كه ڕاسته‌وخۆ پۆلیس ده‌ستیكردوه به‌لێكۆڵینه‌وه بۆ دیاریكردنی هۆكاری تاوانه‌كه و ده‌ستگیركردنی كه‌سی تۆمه‌تبار.
PM:02:34:23/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 6920
جار خوێنراوه‌ته‌وه