‌به‌چه‌ند هه‌نگاوێك منداڵه‌كه‌ت له‌ سكچوون بپارێزه‌

وێستگە ستایل-

له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی گه‌رما، په‌تای سكچوون له‌ناو منداڵاندا زۆر بڵاوبۆته‌وه‌، دکتۆر بەڵێن پزیشکی پسپۆری منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا به‌چه‌ند هه‌نگاوێك ڕێنمایی دایكان و باوكان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ منداڵه‌كه‌یان له‌ سكچوون پارێزراو بێت.

1-پێدانی شیری دایک بەتایبەت لە ٦ مانگی یەکەمی تەمەنی منداڵ زۆر زەروورە(حازرە، خاوێنە، هەمیشە بەردەستە، پڕە لە پێکهاتەی بەسوود بۆ گەشەو بەرگری).
2- پابەندبوون بە خشتەی کوتان کە ئێستا خۆشبەختانە یەکێک لە پێکوتەکان لەدژی ڤایرۆسی رۆتایە(کە هۆکارێکی سەرەکی ڤایرۆسیە بۆ سکچوون).
3- گرنگی دان بە خاوێنی ئامادەکردنی شیر بۆ ئەوانەی لەسەر شیری قوتوون(خاوێنی دەستی ئەوکەسەی ئامادەی ئەکات، خاوێنی مەمە و کەلوپەلەکانی شیرەکە).
4- فێرکردن و ڕاهێنانی مندالان لەسەر دەست شووشتنێکی پاک و تەندروست دوای چوونە توالێت(wc).
5-شووشتنی دەستەکان پێش نان خواردن و دوای خواردن، لەدوای یاری کردن بەتایبەت لە دەرەوەی ماڵ.
6- ئامادەکردن و هەڵگرتنی خواردن بە شێوازێکی تەندروست (مانەوەی خۆراک و بەسەرچوونی هۆکارە بۆ گەشەی میکرۆبەکان لەسەری).
7- دڵنیایی لە پاکی ئەو ئاوەی بۆ خواردنەوە بەکاردێت(باشترین ئاو ئەوەیە کە کوڵابێت و ساردبووبێتەوە).


PM:06:51:06/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌