ڤیدیۆ: پیاوێك منداڵێكی له مردن ڕزگار كرد
وێستگە ستایل-
هاوڵاتیه‌ك له شاری ئه‌ستانا له كازاخستان منداڵێكی ته‌مه‌ن 3 ساڵی له مردن ڕزگار كرد پاش ئه‌وه‌ی نزیك بوو له كه‌وتنه خواره‌وه له نهۆمی هه‌شته‌می باڵه‌خانه‌یه‌ك.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی فریاكه‌وتن له شاره‌كه ئاشكرای كردوه سێ شه‌ممه‌ی ڕابروو له باڵه‌خانه‌یه‌ك له شه‌قامی دالا، منداڵێكی ته‌مه‌ن 3 ساڵ له باڵه‌خانه‌یه‌كه‌وه نزیك بووه له‌وه‌ی بكه‌وێته خواره‌وه، یه‌كێك له هاوسێكانیان له نهۆمی حه‌وته‌می باڵه‌خانه‌كه ئه‌م دیمه‌نه ترسناكه‌ی بینیوه له په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌یه‌وه سه‌ركێشی به ژیانی خۆیه‌وه كردوه بۆ ڕزگاركردنی ژیانی منداڵه‌كه پێش ئه‌وه‌ی بكه‌وێته خواره‌وه.
له‌پای ئه‌و چاكه‌یه‌ی ئه‌م پیاوه كردویه‌تی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی فریاكه‌وتن بڕیاریدا خه‌ڵاتی ئازایه‌تی ببه‌خشێته ئه‌م پیاوه كه توانیویه‌تی ئه‌و منداڵه له مردن بگه‌ڕێنێته‌وه.
PM:04:26:14/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 1356
جار خوێنراوه‌ته‌وه