چاوه‌ڕێی مانگ گیرانی ته‌واوه‌تی و مانگی خوێنین بكه‌ن
وێستگە ستایل-
شه‌وی یه‌ك شه‌ممه له‌سه‌ر دوو شه‌ممه جیهان دیمه‌نی مانگی خوێناوی ده‌بینێت و پاش ئه‌وه‌ش مانگ گیرانی ته‌واو ڕووده‌دات، ئه‌مه‌ش هه‌لێكی باشه بۆ ته‌ماشاكردنی ئه‌م دیمه‌نه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی دیارده گه‌ردونیه‌كان ده‌كه‌ن.
پێشبینی ده‌كرێت مانگ بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك و نیو ڕه‌نگه‌كه‌ی بگۆڕێت بۆ سوور و پرته‌قاڵی یه‌كێك ده‌بێت له دوور و درێژترین ماوه بۆ گۆڕینی ڕه‌نگی مانگ له‌ماوه‌ی 10 ساڵدا ڕویدابێت.
له ئه‌مه‌ریكا ئه‌م دیمه‌نه‌ی مانگ به ته‌واوه‌تی ده‌بینرێت، له ئه‌فه‌ریقا و ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به نیمچه‌ی ئه‌گه‌ری بینینی هه‌یه.
مانگ گیرانی ته‌واوه‌تی كاتێك ڕووده‌دات كه زه‌وی بكه‌وێته نێوان مانگ‌و خۆره‌وه، له‌م كاته‌دا مانگ له دووری 362 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌ڕووی زه‌ویه‌وه، له كه‌نار ئاوه‌كانی ڕۆژه‌هه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا زۆر به‌ڕوونی دیارده‌كه ده‌رده‌كه‌وێت.
بڕیار وایه ئاژانسی ناسا دیمه‌نی مانگ گیران به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاواز بگوازێته‌وه.
AM:10:38:14/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 1684
جار خوێنراوهتهوه