نیشانه‌كانی توشبوون به ڕیخۆڵە کوێرە
وێستگە ستایل-
ڕیخۆڵه كوێره بەشێکە لەقۆڵۆن،یەکێکە لە نەخۆشیە هەرە بڵاوەکانی لەشی مرۆڤ کە ئەویش بریتییە لە تورەکەیەکی کورت و باریک کە لە کۆتایی و لای ڕاستی کۆلۆن ( ڕیخۆڵە گەورە ) دا هەیە یەک کونی تێدایە گرفتەکەی ئەوەیە لەشێوەی تورەکەیەکەکە شتێکی تێ بچێت ئیتر نایەتە دەروە هەر لەبەر ئەوەش ناو نراوە ڕیخۆڵە کوێرە، کارێکی سەرەکی نیە لەلەشدا بەڵام وەک باسمان کرد کە شتتێکی تێ بچێت یان غودەلیمفاویەکانی دەوری گەورە بوو ئەوکات دای ئەخات و ئەبێتە هۆی ئاوسانی ڕیخۆڵە کوێرەو هەوکردن و ئازار، ئەگەر زوو چارەسەر نەکرێت دەبێتە هۆی گیرانی خوێنبەری ریخۆڵە کوێرەو ئەتەقێت و گرفتی گەورە تر درووست دەکات، دکتۆر هێژا پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری كۆئه‌ندامی هه‌رس له‌م بابه‌ته‌دا نیشانه‌كانی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه ده‌خاته ڕوو بۆ به‌رچاو ڕوونی هاوڵاتیان.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" نەخۆشییەکە باو‌و بەر بڵاوە لەهوموو تەمانەکانا ئەم نەخۆشییە روو بەڕووی مرۆڤ ئەبێتەوە بەبێ جیاوازی بۆ هەردوو ڕەگەز."
نیشانەکانی:
- هەستکردن بەئازار لە کاتی کۆکە ، ڕۆیشتن جوڵەی لەناکاو.
- هەندێک جار ئازارەکە لای ناوکەوە دەدت پێ دەکات.
- هەبوونی ئازار لەلای ڕاستی خوارەوەی سک .
- نەمانی ئارەزووی (ئیشتیهایی ) خواردن.
- دڵ تێکەڵهاتن یان ڕشانەوە.
- قەبزی یان سکچوون.
- هەڵئاوسانی سک.
- تـــا.
AM:09:35:14/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 4228
جار خوێنراوهتهوه