ئیسپانیا بڕیاریدا پشوو بداته خانمان له ماوه‌ی سوڕی مانگانه‌دا
وێستگە ستایل-
ئیسپانیا بووه یه‌كه‌مین وڵاتی ئه‌وروپا پشووی 3 ڕۆژ بداته ئه‌و خانمانه‌ی له ماوه‌ی سوڕی مانگانه‌دا ئازاریان هه‌یه، ئه‌م بڕیاره یه‌كێكه له كاره‌كانی پلانی چاكسازی حكومه‌ت كه بڕیار وایه هه‌فته‌ی داهاتوو په‌سه‌ند بكرێت.
ئیسپانیا یه‌كه‌م وڵاتی ئه‌وروپایه و له كیشوه‌ری ئاسیا وڵاتانی ژاپۆن و كۆریای باشوور و تایوان هه‌مان جۆر پشوو ده‌ده‌نه خانمان.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان %60 - 90 ی خانمان له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا مانگانه به‌ده‌ست ئازاری سووڕی مانگانه‌وه چه‌ند ڕۆژێك ده‌ناڵێنن.
له‌باره‌ی ئه‌م بڕیاره، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری یه‌كسانی و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی خانمان " ئه‌نجێلا رڕۆدریگیز" باسی له‌وه كردوه پشوه‌كه ته‌نها ئه‌و ئافره‌تانه ده‌گرێته‌وه كه له‌و ماوه‌یه‌دا نیشانه تونده‌كانی سكچوون و ئازاری سه‌ر و به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌شیان هه‌یه.
PM:08:44:12/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 1024
جار خوێنراوه‌ته‌وه