‌هۆشداری له‌ خواردنی ئه‌م ماسییه‌ ده‌درێت

وێستگە ستایل-

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی میسر هۆشداری داوه‌ته‌ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی‌ به‌ ته‌واوه‌تی دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ ڕاوكردن و خواردنی مه‌ترسیدارترین جۆری ماسی له‌ جیهاندا، بۆ ئه‌وه‌ش وێنه‌ و زانیاری له‌باره‌ی‌ ماسییه‌كه‌ له‌ هه‌ژماره‌ فه‌رمیه‌كان له‌ تویته‌ر بڵاوكردۆته‌وه‌.

له‌ تویته‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا داوا له‌ هاوڵاتیان كراوه‌ خۆیان دوور بگرن له‌ خواردنی ئه‌و جۆره‌ ماسییه‌ ژه‌هراویه‌ی‌ كه‌ له‌ بازاڕه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ بڵاوبۆته‌وه‌ به‌ ماسی" كه‌روێشك" ناسراوه‌، ڕه‌نگی پێستی ئه‌م جۆره‌ ماسییه‌ خۆڵه‌مێشیه‌، ڕژێنی ژه‌هراوی له‌ ژێر پێست و دڕكه‌ په‌تك و جگه‌ر و گۆشته‌كه‌یدا هه‌یه‌.

ئه‌م جۆره‌ ماسییه‌ له‌ ده‌ریایی سوور و كه‌نار ئاوه‌كان هه‌یه‌، له‌ڕێی ده‌ریای ناوه‌ڕاست گه‌یشتۆته‌ نۆكه‌ندی سوێس، پاش ئه‌وه‌ی‌ كه‌سه‌كه‌ ئه‌م ماسییه‌ ده‌خوات دوای 20 خوله‌ك نیشانه‌كانی ژه‌هراوی بوون له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ندێكجار پاش دوو ڕۆژ له‌ خواردنی نیشانه‌كانی ژه‌هراوی بوون له‌سه‌ر كه‌سه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر زۆره‌ له‌ ماوه‌ی‌ 6-8 كاتژمێر پاش ئه‌وه‌ی‌ ده‌خورێت كه‌سه‌كه‌ بكوژێت.


PM:08:32:12/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 1148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌