دوای خانه‌نشین بوونی..پزیشكێكی عێراقی 480 نه‌شته‌رگه‌ری به‌خۆڕایی ئه‌نجامدا
وێستگە ستایل-
پاش خانه‌نشین بووني، پزیشكێكی عێراقی به‌ناوی" ئه‌نوه‌ر نوری" كه پله‌ی ڕاوێژكاری هه‌یه 480 نه‌شته‌رگه‌ری ئاڵۆزی مێشك و دڕه‌كه‌په‌تكی بێ به‌رامبه‌ر ئه‌نجامداوه له ماوه‌ی ته‌نها 10 مانگدا.
له‌باره‌ی ئه‌م كاره مرۆڤ دۆستانه‌یه‌ی دكتۆر ئه‌نوه‌ر، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له تویته‌ر ده‌ستخۆشی ئاڕاسته‌ی ئه‌م پزیشكه كردوه كه وه‌ك مۆمێك له نه‌خۆشخانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری تایبه‌ت به ده‌مار له به‌غدادی پایته‌خت بۆ 480 نه‌خۆش ئه‌نجامداوه.
هاوكات ئه‌م نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌م پزیشكه كاری تیادا ده‌كات له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له فه‌یسبووك سوپاسگوزاری بۆ ئه‌م پزیشكه ده‌ربڕیوه كه پاش خانه‌نشین بوون به‌رده‌وامه له كاره‌كه‌ی.
جگه له نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌م پزیشكه سه‌رپه‌رشتیاری چه‌ندین خوێندكاری بۆردی كۆلێژی پزیشكی له بواری مێشك و ده‌مار كردوه، به‌شدار بووه له گفتوگۆی زانستی تایبه‌ت به په‌ره‌پێدانی زانستی مێشك و ده‌مار.
PM:07:59:12/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 2056
جار خوێنراوه‌ته‌وه