به 5 نیشانه‌دا بزانه هاوسه‌ره‌كه‌ت نهێنیه‌كت لێ ده‌شارێته‌وه
وێستگە ستایل-
خانمان و پیاوان زۆر جار پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن چۆن له ڕاستگۆیی هاوسه‌ره‌كه‌یان دڵنیا بن، چۆن به ڕه‌فتاره‌كانی كه‌سی به‌رامبه‌ردا تێبگه‌ن له‌وه‌ی نهێنیه‌ك له‌و نێوه‌نده‌دا هه‌یه و شاردراوه‌ته‌وه؟
پسپۆڕانی بواری ده‌روونی ئه‌و نیشانانه ده‌خه‌نه ڕوو، له‌ڕێیه‌وه هاوسه‌ره‌كان ده‌توانن له‌وه تێبگه‌ن بابه‌تێك هه‌یه و لێیان شاردراوه‌ته‌وه.
1- نایەوێت لەگەڵت دابنیشێت :
ئەمە یەكێكە لە نیشانە دیارەكانی شاردنەوەی نهێنی بە جۆرێك هاوسەرەكەت كەم لەگەڵت دادەنیشێت و ئەگەر بەرامبەریشت بێت ئەوە نایەوێت تەماشای چاوەكانت بكات .
2- بەشێوەیەكی كتوپڕ ڕەفتار و هەڵسوكەوتی لەگەڵت دەگۆڕێت :
لە پڕێكدا توڕە دەبێت ئەمە مانای وایە مێشكی بە بابەتێكەوە سەرقاڵە و نایەوێت لای تۆ باسی بكات.
3- هەست بە دووری ئەو دەكەیت :
هەركات هەست بەوە كرد هاوسەرەكەت لێت دوورە و كەم قسەت لەگەڵ دەكات ئەوە مانای وایە بابەتێك هەیە كە لە تۆ زیاتر سەرقاڵی كردوە .
4- قسەكردنی لەسەر بابەتە نا گرنگەكان زیاد دەكات :
ئەو كاتەی پیاو بیەوێت بابەتێت وەك نهێنی بشارێتەوە ئەوە قسەكردنی لەسەر بابەتە نا پێویستەكان زیاد دەكات.
5-كاتێك لەگەڵیدایت دەستی دەخاتە ناو گیرفانەكانی یان پشتە سەری :
ئەگەر هاوسەرەكەت لەكاتی ئاسایدا خووی بەوەوە نەگرتوە دەست بخاتە گیرفانی یان پشتە سەری و لە پڕێكدا ئەم خووەت لێ بینی ئەوە ئاماژەیە بۆ شاردنەوەی نهێنیەك لە تۆ .
PM:03:51:18/04/2022
ئه‌م بابه‌ته 1156
جار خوێنراوه‌ته‌وه