گۆرانیبێژێك سه‌رۆكی بلۆك كرد
وێستگە ستایل-
خانمه گۆرانیبێژی به‌رازیلی" ئه‌نیتا" سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی" جاییر پۆلسۆنارۆ" ی له هه‌ژماره‌كه‌ی له تویته‌ر بلۆك كرد پاش ئه‌وه‌ی كۆمێنتێكی گاڵته‌جاڕی بۆ ئه‌م هونه‌رمه‌نده نوسی له‌باره‌ی جلوبه‌رگه‌كه‌یه‌وه له ڤیستیڤاڵێك له كواتشیلا- كالیفۆرنیا.
له وه‌ڵامی كۆمێنته‌كه‌ی سه‌رۆك ئه‌م خانمه نوسیویه‌تی" كوڕه بڕۆ به‌دوای شتێكی دیكه‌دا بگه‌ڕێ گاڵته‌ی پێ بكه‌یت"
پاش بلۆككردنی سه‌رۆك هه‌ر زوو كاردانه‌وه‌كه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ئه‌م خانمه له تویته‌ر پۆستێكی دیكه‌ی كرد و نوسیویه‌تی" ئاڵای به‌رازیل بۆ ته‌واوی هاوڵاتیانی به‌رازیله، نوێنه‌ری به‌رازیلیه‌كانه، كه‌س بۆی نییه لێكدانه‌وه بۆ ڕه‌نگه‌كانی ئاڵای وڵاته‌كه‌مان بكات"
هه‌ر زوو سه‌رۆكی به‌رازیل وه‌ڵامی تویته‌كه‌ی ئه‌م خانمه گۆرانیبێژه‌ی دایه‌وه و پشتگیری بۆچوونه‌كه‌ی كرد، پێشتر ئه‌نیتا له چه‌ندین دیمانه‌دا دژایه‌تی سیستمی ده‌سه‌ڵاتی ئێستای وڵاته‌كه‌ی كردوه و باسی له‌وه‌ش كردوه، ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی گۆڕانكاری گه‌وره‌ی ده‌وێت.
PM:03:33:18/04/2022
ئه‌م بابه‌ته 1084
جار خوێنراوه‌ته‌وه