نیشانهو هۆكارەكانی توشبوون به نەخۆشییە گوازراوە سێکسیەکان
وێستگە ستایل-
نەخۆشییە گوازراوە سێکسیەکان بە شێوەیەکی گشتی لە رێی پێوەندی سێکسییەوە دەگوازرێتەوە . وە ھەروەھا زۆرێک لەو بەکتریاو ڤایرۆس و مشەخۆرانە کە لە پەیوەندی سێکسییەوە دەگوازرێتەوە دەکرێت لە رێی خوێن یاخود سپێرم یاخود لە رێی دەردراوەکانی زێوە یاخود لە رێی دەردراوی دیکەی لەشەوە بگوازرێتەوە، دکتۆرە هدی پزیشكی راوێژکاری ژنان و منداڵ بوون لهم بابهتهدا بهرچاوڕوونی زیاتر لهبارهی ئهم نهخۆشییه دهخاته ڕوو.
یاخود لە رێگەی دیکەوە وەک گواستنەوەی لە دایکەوە بۆ کۆرپەکەی لە ماوەی دووگیانیدا یاخود لە رێگەی خوێن و بەکارھێنانی دەرزیەوە.
دەکرێت نەخۆشییە گوازراوە سێکسیەکان چەند نیشانەو لێکەوتەیەکی لێبکەوێتەوە یاخود رەنگە ھیچ نیشانەیەکی نەبێت کە ئەمەش ھۆکاری دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکەیە لە سەرەتاکانی دەرکەوتنیدا قورستر دەکات.
ھەندێک لەو نیشانانەی دەکرێت دەربکەون:
1- دەرکەوتنی برین و زیپکە لە ناوچەی کۆئەندامی زاوزێی
2- ھەستکردن بە ئازارو سوتانەوە لە کاتی میزکردندا.
3- دەردراوی زێی نا ئاسایی و بۆندار
4- خوێن بەربونی نا ئاسایی زێ
5- ھەستکردن بە ئازار لە کاتی جووتبووندا.
6-گەورەبوون و برینداربوونی لیمفە گرێکان بە تایبەت لە ناوچەی نێوان رانەکان و ھەندێ جار ناوچەی دیکەش.
7- ئازاری خوار سک.
8- تا
9- دەرکەوتنی پەلەی سور لە ناوچەی سک و دەست و قاچەکان.
رەنگە نیشانەکان دوای چەند رۆژێک لە تووشبوونەکە دەربکەون یاخود رەنگە چەن سالێک تێپەر بکات کە ئەمەش بەھۆی ئەو جۆرە جیاوازانەی مایکرۆب ووردە زیندەوەرانەوەیە کە دەبنە ھۆی ئەم نەخۆشییە .
دەتوانیت سەردانی پزیشك بکەیت کە زانیت کە ئەم نیشانانت ھەیە یاخود کەسێک کە زیاد لە ھاوەلێکی سێکسی ھەبێت .
PM:03:06:18/04/2022
ئهم بابهته 2324
جار خوێنراوهتهوه