هۆكارهكانی نهمانی ئارهزووی خواردن له منداڵدا چییه؟
وێستگە ستایل-
زۆر ھۆکار ھەن وادەکات منداڵ ئارەزووی خواردنی نەمێنێت و بەھیچ شێوەیەک خواردن نەخوات یان زۆر کەمتر لە جاران بخوات، دكتۆر كاوێس پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لهم بابهتهدا باس له هۆكارهكان دهكات.
ھۆکارەکان لە تەمەنێک بۆ تەمەنێک جیاوازە ، گرینترین ھۆکارەکان ئەمانەن:
1- بوونی ئازار لەھەر شوێنێکی لەش بێت بە گشتی بە تایبتیش ئازاری ناو دەم لەکاتی دان ھاتن، دەم کولی ، قورگ ئێشە .
2- بوونی سک ئێشە بەتایبەت لەکاتی ئازاری گەدە ، قەبزی ، ھەبوونی کرم ، ھەورکردنی ریخۆلە.
3- دووبارەبوونەوەی ھەمان خواردن رۆتینی خواردنی منداڵ بێزار دەکات ، واباشە خواردنەکان جیاواز بن ئەو شتانە بن کە منداڵ حەزی پێدەکات و ئارەزووی دەکات نەوەک ئەوی گەورەکان حەزی پێ دەکەن پێ بدەن .
4- نەگونجاوی شێوازی پێ دانی خواردن: چ کاتەکەی گونجاو نەبێت کە منداڵ بۆ نموونە یاری بکات و بیبەیت بۆ خواردن، یان بە زۆری خواردنی پێ بدەیت یان بە دەنگە دەنگ خەریکی خواردن پێ دانی بیت .
5- گرنگە منداڵ فێری زۆر پێدانی خواردن نەکرێت تا ئەویش رق نەگرێت و بە ئەنقەست لە رقدا نان نەخوات
6- نەبوونی خۆشی و ئارامی لە کاتی خواردن بە بشێکی یەوە دەبێت بەسۆز و نەرمیەوە لەگەڵی ھەڵسوکەوت بکەین بەشێکی ئەوین بەشداری خواردن دروست کردبێت و ئەو خواردنانەی کە حەزی پێ دەکات.
7- بوونی دڵەراوێکی و نا ئارامی تایبەت لە قوتابخانە ، و لە خێزان یان گرفتی دایک و باوک کاتێک منداڵ ھەستی پێ دەکات .
8- زۆر تەنھایی منداڵ ھەست کردن بە گۆشەگیری کاتێک منداڵ نەبێت و یاری نەکات نەبدرێتە ئەو شوێنانەی کە دڵی پێ خۆشە.
9- زۆر پێدانی خواردنی دەرەوە شیرینی زیاد کەوا دەکات تام لە خواردنی ماڵەوە نەکات و ئارەزووی نەکات، زۆر پێویستە ئەو ھۆکارەنە بە وردی سەیر بکەین بە ئارامی چارەسەر بکەین تاوەکو منداڵ ژیانی ئاسایی بێت بە تایبەتیش خواردن و گەشەی.
PM:02:14:18/04/2022
ئهم بابهته 2016
جار خوێنراوهتهوه