ده‌روون گێژه‌ن: درامای کوردی خراپتر لە میزی حوشترەکە ساڵ بەساڵ دێتە دواوە!
وێستگە ستایل-
كوڕه ڕاگه‌یاندنكار ده‌روون گێژه‌ن له‌ڕێی ئه‌كاونتی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وەک بینەرێک ڕه‌خنه له درامای كوردی ده‌گرێت و ده‌ڵێ" درامای کوردی خراپتر لە میزی حوشترەکە ساڵ بەساڵ دێتە دواوە"
ده‌روون ده‌ڵێت"ئەوەی یەک تاڵە دەزوو شرە بینەرێکی ھێشتۆتەوە نواندنی ھەندێک ئەکتەرە(نوقتە)، تەبعەن ھەفتەیەکە بە مەبەست تایتڵ بۆ تایتڵی زۆربەی دراما کوردییەکانی ئەم رەمەزانە سەیر دەکەم، بەراستی تەریق ئەبوومەوە لەوەی ئێمە خەریکی چین! "
ئه‌م ڕاگه‌یاندكاره پرسیار ده‌كات و ده‌ڵێت"تەنھا ئەوە دەپرسم ئەبێت ئامانجی ئەم درامایانە چی بێت؟ بەرای ئێوە ئەوانە کۆمیدیان؟ "
ڕاگه‌یاندنكار ده‌روون گێژه‌ن ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه پرۆگرامی" ده‌روون- و دیارده" پێشكه‌ش ده‌كات، تیایدا گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند دیارده‌یه‌كی نه‌شیاوی ناو كۆمه‌ڵگه ده‌كات به ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆیان.
PM:01:28:18/04/2022
ئه‌م بابه‌ته 1588
جار خوێنراوه‌ته‌وه