به‌م نیشانانه‌دا بزانه مۆبایله‌كه‌ت هاك كراوه
وێستگە ستایل-
وێستگه ستایل- چراخان ئاسۆ
داتا سه‌ره‌كیه‌كانت، هه‌ژماری بانكیت، كاتی چاوپێكه‌وتن و كارت، ژیان و په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانت ئێستا هه‌مووی له‌ناو یه‌ك ئامێری بچووك كۆكراوه‌ته‌وه كه پێی ده‌وترێت" مۆبایل".
ئه‌م ئامێره بچوكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سوودی زۆره به‌ڵام ڕه‌نگه بگۆڕێت بۆ ئامێرێك سیخوڕیت به‌سه‌ره‌وه بكات، ئه‌ی نیشانه‌كانی هاككردنی مۆبایل چییه؟
1- زوو خاڵیبونه‌وه‌ی پاتری مۆبایله‌كه‌ت
2- گه‌رم بوونی مۆبایله‌كه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی
3-ده‌ركه‌وتنی ئه‌پی نوێ و جیاواز له مۆبایله‌كه‌تدا كه پێشتر تیایدا نه‌بووه
4-ده‌ركه‌وتنی نامه و په‌یوه‌ندی جیاواز له لیستی نامه و په‌یوه‌ندیه‌كانت كه تۆ لێی بێ ئاگایت
5-ئه‌په‌كانی مۆبایله‌كه‌ت داده‌خرێت و ده‌كرێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی تۆ ئاگاداربیت
6-خابوونه‌وه‌ی مۆبایل نیشانه‌یه‌كی هه‌بوونی گرفتی سه‌لامه‌تی و هه‌بوونی پرۆگرامی سیخوڕی تیایدا و هاككردنیه‌تی.
7-ده‌ركه‌وتنی ڕیكلامی جیاواز له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت
8-ئه‌گه‌ر خه‌تی ئه‌نته‌رنێتت له مۆبایله‌كه‌ت كردبێته‌وه ئه‌وه تێچووی به‌كارهێنانی ئه‌نته‌رنێت تیایدا زیاد ده‌بێت.
PM:04:07:07/02/2022
ئه‌م بابه‌ته 3804
جار خوێنراوه‌ته‌وه