جۆرج كلۆنی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه بۆ ڕۆژێك كاركردن 35 ملیۆن دۆلار وه‌ربگرێت
وێستگە ستایل-
ئه‌ستێره‌ی ئه‌مه‌ریكی" جۆرج كلۆنی" پێشنیارێكی یه‌كێك له كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی ڕه‌ت كردۆته‌وه بۆ یه‌ك ڕۆژ كاركردن بڕی35 ملیۆن دۆلاری پێ بدرێت.
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ گۆڤاری" گاردیان" ی به‌ریتانی كلۆنی باسی له‌وه كردوه ڕه‌تی كردۆته‌وه بڕی 35 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به ده‌ركه‌وتنی له ڕیكلامی كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به فڕۆكه‌وانی وه‌ربگرێت، هۆكاره‌كه‌شی هه‌بوونی گومانه له‌سه‌ر ئه‌و ڕیكلامه له‌كاتێكدا كۆمپانیاكه سه‌ر به وڵاتێكه كه هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكایه و كلۆنی دوای ڕاوێژكردنی به ئه‌مه‌ل كلۆنی هاوسه‌ری ئه‌م بڕیاره‌یداوه.
كلۆنی به‌وه ناسراوه دژی گه‌نده‌ڵیه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕێكخراوی" زه سێنتری" له ساڵی 2015 دا دروستكردوه كه تیایدا ژماره‌یه‌ك له پارێزه‌ر و سه‌رمایه‌دار و ڕۆژنامه‌نوسی سه‌ربه‌خۆ هه‌ن.
PM:04:18:05/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 1696
جار خوێنراوهتهوه