ڤیدیۆ: كۆمه‌ڵێك كه‌س پاڵ به‌فڕۆكه‌یه‌كه‌وه ده‌نێن
وێستگە ستایل-
پێگه‌ی" نیپال نیوز" له ڕاپۆرتێكی تایبه‌ت كه 3 ی ئه‌م مانگه بڵاویكردۆته‌وه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی جیاواز و نامۆی فڕۆكه‌یه‌ك ده‌بینرێت له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی نیپال له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه پاڵ به فڕۆكه‌كه‌وه ده‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه بكه‌وێته كار.
دیمه‌نه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی" كولتی" ناوخۆی له باجورا تۆماركراوه كه نزیكه‌ی 7000 كیلۆمه‌تر له هه‌رێمی سودورباشیم ڕۆژئاوای نیپاڵ دووره.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی به‌شداربووه له پاڵنان به فڕۆكه‌كه باسی له‌وه كردوه دروستبوونی كونێك له چوارچێوه‌ی فڕۆكه‌كه وایكردوه ئه‌و گرفته دروست ببێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وێ بوون چاوه‌ڕێی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌یان بوون كه ده‌بوو گه‌شتی پێ بكه‌ن به‌ڵام دواكه‌وتووه و بۆ ئه‌وه‌ش هاوكاری ئه‌م فرۆكه‌یه‌یان كردوه له‌وێدا نه‌مێنێت.
PM:12:22:05/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 912
جار خوێنراوه‌ته‌وه