‌فایبرۆمایەڵجیا چیيە؟

وێستگە ستایل-

فایبرۆمایه‌ڵجیا یەکێكه‌ لە نەخۆشیە درێژخایەنە هەر باوەکانە بەتایبەت لە خانماندا و ئه‌م نه‌خۆشییه‌ دەناسرێتەوە بە ئازاری بەردەوام و بەربڵاوی ماسولکە، جومگە و ئێسك، دکتۆر هێمن پزیشكی نەخۆشییەکانی ئێسک و جومگە ڕۆماتیزم له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌خاته‌ ڕوو.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"%3 بۆ 6 کەس لە هەر کۆمەڵگایەکدا دەناڵێنێ بەدەست فایبـرۆمایاڵجیـاوە.

نیشانەکانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ چییه‌؟
1-ئازاری بەردەوام و بەربڵاوی ماسولکەکان و هەندێجار ئێسک و جومگەکانیش
2-شەکەتی و بێهێزی
3-کەم خەوی
4-نەمانی تەرکیز و کێشەی زوو لەبیرچوونەوە
5- دڵەڕاوکێی و خەمۆکی
6-هەڵئاوسانی سک و با کردن_کۆڵۆن_ IBS

-لە پشکنینەکانی خوێن و تیشکدا هیچ ناڕێک و پێکیەک دەرناکەوێ.
-نەخۆش سود لە ئازار شکێنەکان نابینێ.
-دوو چارەسەر کاریگەری هەیە یەکەمیان وەرزشکردنە، دووەمیان چارسەر دەرمانە دژە خەمۆکیەکانە، کە پێویستە لە ژێر ڕێنمای پزیشکی پسپۆڕی جومگە و ڕۆماتیزم بەکاربهێنرێت.


AM:11:54:05/12/2021


ئه‌م بابه‌ته 1544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل