هونهرمهندان خالید ڕەشید و نەھرۆ ساڵح تكایهك له كچان و كوڕانی كوردستان دهكهن
وێستگە ستایل-
وێستگه ستایل- چراخان ئاسۆ
ههردوو هونهرمهن خالید ڕەشید .. نەھرۆ ساڵح دەلۆ به یهكهوه لهڕێی تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك تكا نامهیهكیان ئاڕاستهی كچان و كوڕانی كوردستان كردوه و داوای ئهوه دهكهن ههموان به یهكهوه داواكاریهكانیان یهكبخهن.
له بهیاننامهكهیاندا ههردوو هونهرمهند نوسیویانه" تکانامەیەک .بۆ کچان و کوڕانی زوڵملێکراوی کوردستان، خوێندکارانی بەشەرەفی وڵاتەکەم، تکاتان لێئەکەین داواکارییەکانتان و ئازارەکانتان یەکبخەن و بیکەنە داواکاری و ئازاری گشتی ھەموو خەڵکی بەش مەینەتی کوردستان وتەنھا دەرماڵە مەکەنە سەقفی داواکارییەکانتان، دەریای زوڵم و ستەمی دەسەڵات زۆر لەوە گەورەترە کە پاداشتی ئەو ھەموو خیانەت و دزی و تاڵانکردنی کردنەی کوردستان کە لە سی ساڵی ڕابردودا لە خەڵکی بەشمەینەتی کوردستانیان کردوە، تەنھا بە پارەیەکی زۆر کەم کە ناویان لێناوە دەرماڵە ڕازیتان بکەن بەمەرجێ لەیاسای خوێندن و پەروەردەی ھەر وڵاتێکا خوێندکار دەرماڵەی ھەیە و بە پێ ی پلەی خوێندن و دوری و نزیکی لە خوێندنگاکەیەوە یارمەتی وەرئەگرێ و کەسیش ناتوانێ منەتی بەسەردابکات"
ئهم دوو هونهرمهنده نوسیویانه" ئێمە پێمانوایە ئەم دەسەڵاتە شەقوەشێنی بێ ئابڕووە بەزوترین کات ئەو داوایەتان جێبەجێ ئەکات چونکە ئەم پارە کەمە قەترەیەکە لە ھەزارەھا ملێون دۆلاری نەوتی دزراو و بەتاڵانبراوی کوردستان لە گومرگ و باج و سەرانە کە بە ئاشکراو نھێنی لە خەڵکی کوردستانیان دزیوە ..دەسەڵاتی بێ ئابڕو بە ھاوکاری دارشەقەکانی ئۆپۆزیسێۆنی دوێنێ بەدەستێک ئەدزێ و بەدەستێکیش ئەکوژێ و بە قاچەکانیشی جوتە ئەھاوێت"
خالید ڕهشید و نههرۆ دهلۆ نوسیویانه" بێ حورمەتی و بێ ڕێزی کردن بە گەنجان و پیرو ژن و منداڵ ھەموو سنورێکی ئەخلاقی تێپەڕاندوە.. لەکۆتاییدا پرسیار ئەوەیە...ئایا ئەگەر دەسەڵات ئەو دەرماڵەیەی پێدان ئیدی کۆتایی بە ھەموو ئەو ناحەقی و زوڵمە دێت کە لە یەک بە یەکی تاکی کورد کراوە؟؟ ھەر لە پاشەکەوتی موچە ، گرانکردنی بازاڕ ، زیادکردنی باج و سەرانە .. کەرتی تەندروستی و دەرمان ،کپ کردنی دەنگی ئازاد ... ھەرچی ھەستی نەتەوایەتی و کوردایەتی و نیشتیمان پەروەری ئەو میللەتە ھەیە ھەمویان لە ناو چەند شتێکی بێ ماناو ناشریندا کۆکردەوە ئەویش مەسەلەی ھات و نەھاتی موچەو لێبڕین و ھات و ھاواری مامۆستاو فەرمانبەردا بوو"
ئهوان پێیان وایه دەبێت خوێندكاران ئەو ڕاستیە بزانن کە ھەموو ئەو پارەی دەرماڵەیەی داوای ئەکەن مەسرەفی تەنھا مانگێکی یەکێکە لە کەناڵە تەلەفیزۆنە فاسیدەکانیان کە ڕۆژانەو بەردەوام ژەھر ئەکەن بەسەر تاک بە تاکی ئەو میللەتە ڕەش و ڕوت و برسیەدا ، ئەمانە زیاتر لە پەنجا کەناڵی ئاسمانی ئەبن خوانەبێ کەس نازانێ خاوەنیان کێن و بەچی بەڕێوەئەبرێن ئەمە لە کاتێکا حوکمەتێکی زل و وەزارەتی ڕۆشنبیری خاوەنی تەنھا کەناڵێک نیە !!! ھاتون بەناوی ھونەرو کلتورەوە دڕندەترین دوژمنی گەلی کوردیان لای گەنجی کوڕو کچی ئەم ھەرێمە خۆشەویست کردوەو تەواو بەو کلتورە سەقەتانە ئاشنایان کردون ...دڵنیابن گەر بێت وئەو کەناڵە حیزبیانە دابخرێن گەورەترین سودو قازانجی میللەتەکەمانی تیایە ھەم لەڕوی ئابوری و ھەم لەڕوی باری کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە"
ماوهی چهند ڕۆژێكه له شاری سلێمانی و دهوروبهری خۆپیشاندانی خوێندكاران بهڕێوه دهچێت و خۆپیشاندهران 12 داواكاریان خستۆته بهردهم حكومهت بۆ ئهوهی بۆیان جێبهجێ بكرێت.
PM:04:22:24/11/2021
ئهم بابهته 3424
جار خوێنراوهتهوه