ته‌نانه‌ت دوای چاكبوونه‌وه‌ش كۆرۆنا چی له یاده‌وه‌ری ده‌كات؟
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ سه‌لماندویه‌تی كه زۆرینه‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌نانه‌ت دوای 7 مانگ له چاكبوونه‌وه‌ش له ڤایرۆسه‌كه توشی لاوازی توانای یاده‌وه‌ری بوون و ئه‌مه ته‌نها كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن ناگرێته‌وه به‌ڵكو گه‌نجانیش هه‌مان گرفتیان هه‌بووه.
تۆڕی هه‌واڵی"NBC news" ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی نه‌خۆشخانه‌ی"ماو‌نت سینای" له نیویۆرك ئه‌نجامدراوه و ئه‌نجامه‌كان سه‌لمامدویه‌تی كه توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا چه‌ندین كاریگه‌ری درێژخایه‌ن له‌سه‌ریان دروست ده‌بێت و به‌شێك له‌وانه چاك ده‌بێته‌وه و به‌شێك بۆ هه‌میشه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كه ده‌مێنێته‌وه و %24 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی كۆرۆنا بوون و چاكبونه‌ته‌وه توشی لاوازی توانای یاده‌وه‌ریان بوون.
نوسه‌ری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه" جاكلین بیكر" پسپۆڕی بواری ده‌رون زانی و ده‌ماره ده‌ڵێت" هه‌ندێك له چین و توێژه‌كانی توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا توشی لاوازی توانای یاده‌وه‌ری بوون له گه‌نج و پیر .
تا ئێستا تێكڕای توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا گه‌یشتۆته 242,393,310 به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه و زۆرینه‌ی توشبووان چاكده‌بنه‌وه به‌ڵام دوای چه‌ند هه‌فته یان چه‌ندین مانگ له توشبوون به ڤایرۆسه‌كه هێشتا چه‌ندین نیشانه‌ی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كه‌یان تیادا ده‌مێنێت.
PM:04:40:24/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 3496
جار خوێنراوه‌ته‌وه