هونه‌رمه‌ندان سه‌رقاڵی نمایشن و ئه‌نجلینا ئه‌م كاره ده‌كات
وێستگە ستایل-
خانمه ئه‌كته‌ری ناودار " ئه‌نجلینا جولی" ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خۆی چڕ كردۆته‌وه به هاوكاری ڕێكخراوی لێبورده‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبێك تایبه‌ت به هه‌رزه‌كاران و منداڵان هه‌تا له مافه‌كانی خۆیان تێبگه‌ن، ئه‌م كتێبه‌ی جولی به‌ناوی " Know Your Rights and Claim them" یه.
جولی له‌ڕێی پۆستێك كه له هه‌ژماره‌كه‌ی له ئینستگرام وێنه‌كانی ڕۆژی ئاهه‌نگی واژۆ كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه نوێكه‌ی به‌ناوی"Know Your Rights and Claim them" بڵاوكردۆته‌وه و ده‌شڵێت" زۆر سه‌رسامم به‌و گه‌نجانه‌ی له سه‌رتاسه‌ری جیهان له پێناو مافی مرۆڤ هه‌وڵده‌ده‌ن له پاراستنی ژینگه هه‌تا ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی نا یه‌كسانی و جیاكاری، له‌و ناوچانه‌ی به‌رده‌وام شه‌ڕ و كێشه‌ی تیادایه له‌سه‌ر ئاستی جیهان منداڵان باجی بڕیاره هه‌ڵه‌كانی گه‌وره‌كان ده‌ده‌ن"
ئه‌م خانمه ده‌شڵێت" ئه‌و كاته‌ی منداڵ و گه‌نجان توانا و هێزی ئه‌وه‌یان هه‌بێت كه گۆڕانكاری دروست بكه‌ن و ئه‌وه ده‌توانن هاوكاربن له دروستكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی یه‌كسان و ئه‌م په‌یامه‌ش له‌ڕێی ئه‌م كتێبه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه به وتووێژكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجانه‌ی له سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌جه‌نگن بۆ ده‌ستخستنی مافه‌كانیان"
PM:12:06:17/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 1872
جار خوێنراوه‌ته‌وه