پزیشكه‌كان مۆبایلێكیان له گه‌ده‌ی كه‌سێك ده‌رهێنا 6 مانگه قوتیداوه
وێستگە ستایل-
له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی میسر پزیشكه‌كان مۆبایلێكیان له گه‌ده‌ی كه‌سێك ده‌رهێنا كه ماوه‌ی 6 مانگه قوتیداوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ناوخۆی ئه‌و وڵاته بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه نه‌خۆشه‌كه چۆته نه‌خۆشخانه‌ی" ئه‌سوان" به‌هۆی ئازارێكی توند و زۆر له سكیدا و دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی پزیشكی بۆ كراوه و وێنه‌ی تیشكی گه‌ده‌ی گیراوه ده‌ركه‌تووه كه توشی هه‌وكردنی توندی سك گه‌ده‌ی بووه.
پزیشكه‌كان له‌ڕێی نه‌شته‌رگه‌ریه‌وه توانیویانه مۆبایله‌كه له گه‌ده‌ی ئه‌و نه‌خۆشه ده‌ربهێنن كه ماوه‌یه‌كی زۆره له سكیدا ماوه‌ته‌وه.
PM:02:14:16/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 1224
جار خوێنراوه‌ته‌وه