له ئێكسپۆ 2020 دوبەی كازم گۆرانیه‌كه‌ی خۆی له‌بیرچویه‌وه
وێستگە ستایل-
قه‌یسه‌ری گۆرانی عه‌ره‌بی و هونه‌رمه‌ندی ناوداری عێراقی " كازم ساهیر" شه‌وی ڕابردوو له میهره‌جانی " ئێكسپۆ2020 دوبه‌ی " له ئیمارات له‌كاتی وتنه‌وه‌ی یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كانی توشی دۆخێكی جیاواز بوو و وشه‌كانی گۆرانیه‌كه‌ی خۆی بیرچۆوه لة كاتی وتنه‌وه‌یدا.
شه‌وی ڕابردوو كازم له میانی به‌شداربوونی "ئێكسپۆ 2020 دوبه‌ی" له زنجیره‌ی " ئه‌مسیات خالده" به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ له وتنه‌وه‌ی گۆرانی "ماهو المطلوب منی" وه‌ستا به‌هۆی بیرچوونه‌وه‌ی وشه‌كانی گۆرانیه‌كه‌ی و به‌وهۆیه‌وه داوای لێبوردنی ئاڕاسته‌ی هه‌واداره‌كانی كرد.
ئێكسپۆ 2020 دوبەی، پێشانگایەکی جیهانییە و ئه‌مساڵ دوبەی میوانداری کردووە لە وڵاتی ئیماراتی عەرەبی به‌ڕێوه ده‌چێت، لە 1ی تشرینی یەکەمی 2021 تا 31ی ئازار 2022 بەردەوام دەبێت، بڕیاروابوو ئێكسپۆ2020 دوبه‌ی لە 20ی تشرینی یەکەم 2020دا دەستپێبکات و تاوەکو 10ی نیسان بەردەوام بێت بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دواخرا، وێڕای دواخستنیشی رێكخەرانی پێشانگاکە ناوەکەیان بە ئێكسپۆ 2020 هێشتەوە بەمەبەستی مارکێتینگ و براندە بازرگانییەکان.
PM:12:46:16/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 2124
جار خوێنراوه‌ته‌وه