ڤیدیۆ: داوای ده‌ستگیر كردنی ئه‌م خانمانه ده‌كرێت
وێستگە ستایل-
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر ئاشكرای كردوه ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كه به‌م دواییانه هونه‌رمه‌ندی میسری" محمد ره‌مه‌زان" ڤیدیۆی تیایدا بڵاوكرده‌وه و دوو كچ سه‌مای بۆ ده‌كه‌ن، فڕۆكه‌كه تایبه‌ته به ڕه‌مه‌زان و گه‌شته‌كانی له شوێنێك بۆ شوێنێكی دیكه به‌و فڕۆكه‌یه ده‌كات.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه ئه‌و دوو ئافره‌ته‌ی له ڤیدیۆكه‌دا ده‌ركه‌وتوون هیچیان سه‌ر به كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی میسری نین وه‌ك ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باسكراوه و كارمه‌نده‌كانی كۆمپانیای نیشتیمانی میسری تایبه‌ت به فڕۆكه‌وانی ته‌نها له میسر بۆ فڕۆكه‌وانی كارده‌كه‌ن.
داواش ده‌كرێت ئه‌و دوو خانمه‌ی سه‌ما ده‌كه‌ن بۆ ڕه‌مه‌زان دادگای بكرێن چونكه پیشه‌ی كارمه‌ندانی تیمی فڕۆكه‌وانیان ناشرین كردوه و سوكایه‌تی به‌و كاره‌وه ده‌كه‌ن.
PM:04:19:13/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 8004
جار خوێنراوه‌ته‌وه