زیاتر له 100 كه‌س ڤاكسینی ماوه به‌سه‌رچویان پێدراوه
وێستگە ستایل-
به‌رپرسانی ناوخۆی له هه‌رێمی سۆرملاند ی سوید ئاشكرای كردوه كه زیاتر له 100 كه‌س له شاری " نیو شۆبینگ" ڤاكسینی فایزه‌ریان پێدراوه كه به‌رواری به‌كارهێنانه‌كه‌ی به‌سه‌ر چووه.
به‌یان نامه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن پرۆگرامی پێدانی ڤاكسین له ناوچه‌ی" ماگنۆس یۆهاسۆن" بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه كه ڤاكسین بۆ ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتی به‌كارهێندراوه كه 11 ڕۆژ به‌سه‌ر به‌رواری به‌كارهێنانه‌كه‌ی تێپه‌ڕ بووه و بۆ ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی كراوه به به‌رپرسانی كۆمپانیای فایزه‌ر هه‌تا بزانرێت به‌كارهێنانی ڤاكسینی ماوه به‌سه‌ر چوو كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان و ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م ڤاكسینه ماوه به‌سه‌رچوه‌یان به‌كارهێناوه داوایان لێكراوه كه دوباره سه‌ردانی بنكه‌كان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین.
شایه‌نی باسه به‌گوێره‌ی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سوید هه‌تا به‌رواری 12 ی ئۆكتۆبه‌ر زیاتر له %84 ی دانیشتوانی سوید ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنایان وه‌رگرتوه و زیاتر له %79 هه‌ردوو ژه‌مه‌كه‌یان وه‌رگرتوه.
PM:12:47:13/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 6180
جار خوێنراوه‌ته‌وه