هۆشداری له دوباره بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌درێت
وێستگە ستایل-
تۆڕی "CNN"ی هه‌واڵی له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه ئاشكرای كردوه كه دوباره مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه له وڵاتی چین و بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته كه‌ره‌نتین كراون بۆ ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه زیاتر بڵاونه‌بێته‌وه له ناویاندا.
له ئێستادا شریتێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناو دانیشتوانی هه‌رێمی فۆجیان بڵاوبۆته‌وه كه ده‌كه‌وێته باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی چین و له ناویاندا 15 خوێندكاری قۆناغی سه‌ره‌تایی هه‌یه و ته‌نانه‌ت كه‌سوكاریشیان به‌هۆی منداڵه‌كانه‌وه توشبوون و ئه‌م شریته نوێیه‌ی ڤایرۆسه‌كه ماوه‌ی ده‌ركه‌وتنی له‌سه‌ر كه‌سی توشبوو 4 ڕۆژه له‌جیاتی 6 ڕۆژ.
له ئێستادا وڵاتی چین كۆت و به‌ندی قورسی خستۆته سه‌ر سنوری وڵاته‌كه‌ی و ڕێگه نادات بێ كه‌ره‌نتینی ناچاری هیچ كه‌س بچێته ناو وڵاته‌كه‌یه‌وه.
تا ئێستا ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 4.6 ملیۆن كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان و له كۆتایی ساڵی 2019 ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتی چینه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا و له‌وێوه به جیهاندا بڵاوبویه‌وه.
PM:12:01:14/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 1856
جار خوێنراوه‌ته‌وه