‌ڤیدیۆ: ده‌شنێ داواكاریه‌كی هه‌یه‌

وێستگە ستایل-

خانمه‌ گۆرانیبێژ و چالاكوان ده‌شنێ موراد پشتگیری پرۆگرامی خوێندنی زه‌ماله‌ی چیڤنینگ  ده‌كات و ده‌ڵێت" ئێستا دەتوانی داواکاریەکەت پێشکەش بکەیت"

ده‌شنێ سه‌باره‌ت به‌م زه‌ماله‌ی‌ خوێندنه‌ ده‌ڵێت" زەمالەی چیڤنینگ بەدەستبێنە و ماستەرز لە بەریتانیا تەواو بکە کە ھەموو تێچووی خوێندنەکە لەسەر ئەستۆی حکومەتی بەریتانیایە، و دەبیت بە ئه‌ندام لە تۆڕێکی زیاد لە ٥٠,٠٠٠ ئەندام"

ساڵانه‌ حكومه‌تی به‌ریتانیا زه‌ماله‌ی چیڤنینگ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ماوه‌ی‌ خوێندنه‌كه‌ یه‌ك ساڵه‌ و پێویسته‌ كه‌سی به‌شداربوو دوای ته‌واوكردنی خوێندن بگه‌ڕێته‌وه‌ وڵاتی خۆی و خزمه‌ت بكات و هیچ مه‌رجێكی ته‌مه‌نی نییه‌.


PM:05:35:13/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 2192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌