‌توشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.. ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ دوباره‌ مه‌كه‌نه‌وه‌

وێستگە ستایل-

به‌شێك له‌ تووشبوانی ڤایرەسی کۆڕۆنا و نەخۆشیی کۆڤید-١٩ كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی‌ زانستی دەکەن، به‌تایبه‌ت ئەوانەی کە نەخۆشییەکەیان بە سووکیی گرتووە، دكتۆر زاناپسپۆڕی هەناو داوا ده‌كات ئه‌م هه‌ڵانه‌ دوباره‌ نه‌كه‌نه‌وه‌.

بۆ ئەم نەخۆشە بەڕێزانەی کە نەخۆشییەکەیان بە تووندی نەگرتووە، تکایە ئەم ھەڵە زانستیانە مەکەن:
1-پشکنینی خوێنی تاقیگەیی وەک ئەوەی لە زمانە عامییەکە بە ھەڵە پێی دەڵێن ڕێژەی ھەوکردن و ڕێژەی مەیینی خوێن ، ھیچ پشکنینێک پێویست ناکات بکرێت ئەگەر نەخۆشییەکەت بە سووکی گرتبێت مەگەر پزیشکی پسپۆڕی تایبەت بۆ ھۆکارێکی دیارییکراو داوای بکات.

2-پشکنینی تیشکی ئێکس (ئەشیعە) و سی تی سکان (میفراز)، ھیچ کاتێک پێویست ناکات ئەگەر نەخۆشییەکەت بە سووکی گرتبێت.

3-دەرزی خوێن شل کردنەوە یان دەرزی ژێر پێست یان حەبی خوێن شل کردنەوە، ھیچ کاتێک پێویست ناکات ئەگەر نەخۆشییەکەت بە سووکی گرتبێت.

4-دەرمانی دژە بەکتریا (ئەنتیبایۆتیک) جا حەب بێت یان دەرزی، تکایە تکایە ھیچ کاتێک پێویست ناکات وەریبگریت.

5-دووبارە کردنەوەی پشکنینی RT-PCR یان ئەوەی پێی دەووترێت فەحسی لووت و قورگ یان مەسحە، پێویست ناکات بیکەیت تەنھا لەو کاتانە نەبێت کە پزیشکی پسپۆڕ داوای بکات یان بۆ مەبەستێکی دیارییکراو.


PM:05:13:29/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 2568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌