منداڵێك له‌دایكبووه له‌ناو سكیدا كۆرپه‌یه‌ك هه‌یه
وێستگە ستایل-
له وڵاتی ئیسرائیل منداڵێك له‌دایكبووه كه له‌ناو سكیدا كۆرپه‌یه‌ك هه‌یه و ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی پزیشكی نامۆ و ته‌واو جیاوازه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" تایمز ئۆف ئیسرائیل" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه له نه‌خۆشخانه " ئاسۆتا" كۆرپه‌یه‌ك له‌دایك بووه و دوای پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه له‌ناو سكیدا كۆرپه‌یه‌كی دیكه هه‌یه و ئه‌مه‌ش پزیشكه‌كانی شۆك كردووه.
به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌كه ده‌ڵێت" پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین زیاتر له كۆرپه‌له‌یه‌ك له سكی ئه‌م منداڵه‌دا هه‌بێت به‌ڵام كۆرپه‌یه‌كی ته‌واو دروست بوو نییه به‌ڵكو ته‌نها به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م گه‌شه‌ی كردوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه دوانه‌یه‌ك بوبن به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌دایك بووه ئه‌وی دیكه‌یانی قوتداوه له سكی دایكی‌دا به‌ڵام گه‌شه ناكات و به‌م شێوه‌یه له سكی ئه‌و یه‌كه‌یان كه له‌دایك بووه ماوه‌ته‌وه"
PM:03:38:29/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 4764
جار خوێنراوهتهوه