ئیمارات مۆڵه‌تی مانه‌وه به‌م كه‌سانه ده‌دات
وێستگە ستایل-
حكومه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیمارات ڕێگه ده‌دات ته‌واوی ئه‌و پزیشكانه‌ی كه له وڵاته‌كه‌ی په‌نا ههندهن ببنه خاوه‌نی نیشته‌جێ بوونی ئاڵتونی بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ.
ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی " وام" ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان و سه‌رۆك وه‌زیران په‌سه‌ند كراوه و مه‌به‌ست له‌م كاره سوود وه‌رگرتنه له توانای ئه‌و پزیشكانه‌ی له وڵاته‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی زۆر باشتر پێشكه‌ش به هاوڵاتیانی ئیمارات بكه‌ن، له ماوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڤید-19 ڕۆڵی زۆر باشیان بینیوه.
ئه‌و پزیشكانه‌ی له وڵاتانی دیكه‌وه مۆڵه‌تی ڕێكخراوه ته‌ندروستییه‌كانیان پێدراوه ده‌توانن هه‌تا مانگی 9 له‌ڕێی فۆڕمێكی ئه‌لیكترۆنییه‌وه داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن و دواتر تیمێكی تایبه‌تی حكومه‌تی به فۆڕمهكاندا ده‌چێته‌وه و ده‌توانن سوود له‌م خزمه‌تگوزارییه ناوازه‌یه وه‌ربگرن.
PM:09:49:28/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 3928
جار خوێنراوهتهوه