دەرزی پلازما بۆ هەڵوەرینی قژ سوودی ههیه؟
وێستگە ستایل-
پلازما یەکێکە لەپێکهێنەرەکانی خوێن و گواستنەوەی خۆراکە بۆ خانەکان، خوێن وەردەگیرێت لەهەمان کەس کەدەرزیەکەی بۆ بەکاردێت وهەڵدەگیرێت بۆچارەسەرکردن و جیاکردنەوەی پلازماکە لێی بەئامێری پزیشکی ودواتر دەکرێتە دەرزی تایبەتەوە بۆ بەکارهێنانی لەپێستی سەردا... دەرزیەکە دەدرێت لەو ناوچەیەی سەر کەپێویستی بە چارەسەره، دكتۆر نزار پزیشكی نهخۆشییهكانی پێست لهم بابهتهدا سوودهكانی پلازما بۆ ههڵوهرینی قژ دهخاته ڕوو.
سوده کانی پلازما:
هەڵدەستێت بە هاندانی گەشەی قژ وهاندانی خانەکان بۆدابەشبوون ونوێبوونەوەی خانەکان ودەردانی کۆلاجینی خۆیی بۆ لەش.،بەکارهێنانەکانی ..بۆ هەڵوەرینی قژ، جێ شوێنی زیپکە و بۆ رەونەقدارکردنی پێست .
نیشانە لاوەکیەکانی:
1- هەست کردن بەخوران لەشوێنی دەرزی لێدانەکە.
2- بوونی سوربوونەوەیەکی کەم
3- پیاچەقاندن وئازار لەدوای دەرزی لێدانەکە .
4- هەندێكجار ئەنجامەکە هەسپێدەکرێت لەدوای ۳جار بەکارهێنان وەئەم دەرزی لێدانە ئاساییەو پێویست بەبەکارهێنانی (بەنج)ناکات وتەنها چەند خولەکێک دەخایەنێت.
PM:01:28:19/07/2021
ئهم بابهته 9920
جار خوێنراوهتهوه