به‌وێنه.. بۆ سێڵفیه‌ك دوو هاوسه‌ر ژیانی خۆیان خسته مه‌ترسییه‌وه
وێستگە ستایل-
دوو هاوسه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی سێڵفیه‌كی جیاواز تۆماربكه‌ن بڕیاری ئه‌وه‌یاندا بچنه به‌رزای به‌ناوبانگی هاری ڕۆكس كه ئه‌گه‌ری هه‌بووه له هه‌ر چركه‌یه‌كدا له ژێر پێیان دابرمێت و وێنه‌ی ئه‌م دیمه‌نه‌ی دوو هاوسه‌ره‌كه له‌لایه‌ن گه‌شتیارێك كه بۆ ماسیگرتن چووه تۆماركراوه.
به‌رزای هاری ڕۆكس كه ته‌مه‌نی 165 ساڵه پێكهاته‌ی هاوشێوه‌ی ته‌باشیری لێهاتووه و هه‌نگاوێكی هه‌ڵه یان كه‌سێك كه كێشی زیاد بێت له ژێر پێیدا داده‌ڕمێت و به‌هۆیه‌وه كه‌سه‌كه ده‌كه‌وێته خواره‌وه گیان له ده‌ست ده‌دات.
له‌گه‌ڵ به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما مه‌ترسی داڕمانی ئه‌م به‌رزاییه زیاتر ده‌بێت و زیاتر وورد ده‌بێت به‌تایبه‌ت له‌كاتی وه‌ستان له‌سه‌ری و ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌و كه‌سه‌ی بچێته سه‌ری به ئاسانی بكه‌وێته خواره‌وه.
PM:01:01:19/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 2248
جار خوێنراوه‌ته‌وه