زاناكان كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی ناوازه‌ی ئه‌ستێره‌كانیان بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
زاناكانی بواری گه‌ردوونناسی كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی نزیك و تایبه‌تی هه‌ساره‌كانیان بڵاوكرده‌وه و دیمه‌نه‌كان هاوشێوه‌ی یاری ئاگرین له ئاسمان.
ئه‌م وێنانه له‌ڕێی تلسكۆبێكی زۆر گه‌وره‌ی تایبه‌ت له چیلی (VLT) تۆماركراوه و له وێنه‌كه‌دا به‌ڕوونی ڕه‌نگه جیاواز و تایبه‌ته‌كانی هه‌ساره‌كان به‌دی ده‌كرێت و له‌مه‌وه زاناكان ده‌توانن شوێنی ئه‌ستێره‌كان و ئه‌و گازانه‌ش كه ده‌وریداون دیاری بكه‌ن.
گه‌ردوون ناسه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌ستێره‌كان له په‌ڵه هه‌ورێكی گازیه‌وه دروست ده‌بن به‌ڵام ئایا پێكهاته‌ی ئه‌ستێره‌كان چییه ئه‌وه تا ئێستا به‌نهێنی ماوه‌ته‌وه.
پسپۆڕان توانیویانه 30000 سه‌رچاوه‌ی گازی گه‌رم له‌ڕێی 15 ملیۆن شه‌پۆلی ڕوناكی و 100000 ناوچه‌ی سارد له‌سه‌ر 90 هه‌ساره‌ی نزیك له زه‌وی بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك له پێكهاته‌ی ئه‌ستێره‌كانیان ده‌ستبكه‌وێت و ئومێدی ئه‌وه‌شیان هه‌یه له‌ڕێی ئه‌م داتایانه له داهاتوودا بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیاری زیاتر له باره‌ی ئه‌ستێره‌كان به‌كاربهێنن.
PM:12:06:19/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 1476
جار خوێنراوه‌ته‌وه