بیزۆس ئاماده‌یه زه‌وی جێبهێڵێت
وێستگە ستایل-
ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان" جیڤ بیزۆس" ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی 20 ئه‌م مانگه یه‌كه‌مین گه‌شت به‌ره‌و بۆشایی ئاسمان بكات و به‌مه‌ش پرۆژه‌كه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌م چالاكیه‌ی جیڤ دوای 9 ڕۆژ له گه‌شته‌كه‌ی دامه‌زرێنه‌ی‌ری كۆمپانیای" ڤیرجن گلاكتیك" ڕیچارد برانسۆن دێت كه هه‌نگاوێك پێش جیڤ كه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شته‌كه‌ی بۆ بۆشایی ئاسمان بكات .
ئامانجه‌كانی كۆمپانیای" بلو ئۆریجن" كه بیزۆس خاوه‌نیه‌تی پێده‌چێت زۆر له ئامانجه‌كانی ڕیچارد برانسۆن گه‌وره‌تر بێت.
بیزۆس له‌ڕێی كۆمپانیاكه‌یه‌وه سه‌رقاڵی دروستكردنی موشه‌كه به‌ناوی" نیوگلین" و له‌گه‌ڵیدا خاوه‌نی یه‌كه‌یه‌كی نیشتنه‌وه‌یه له‌سه‌ر مانگ و ئومێدی ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێته خاوه‌نی به‌ڵێننامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئاژانسی ناسا و پرۆگرامی" ئارتمیس"
PM:07:14:18/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 1820
جار خوێنراوه‌ته‌وه